"دوای 15 ساڵ رووداوی شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان گیگز و كریستیانۆ ئاشكرا ده‌بێت"
ئۆلی سۆڵشایه‌ر یاریزانی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و راهێنه‌ری ئێستای یانه‌كه له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا بڵاوبووه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كاتێك كریستیانۆ له مان یونایتد یاری ده‌كرد رۆژێكیان رایان گیگز به‌توندی به‌گژی داچووه‌ته‌وه.
سۆڵشایه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رایان گیگز له سه‌رده‌می ئالێكس فێرگسۆن سه‌ربه‌ستییه‌كی ته‌واوی پێ‌درابوو، بۆیه هه‌ركاتێك هه‌ڵسوكه‌وت و خووی یاریزانێكی به‌دڵ نه‌با گیگز زوو ئاگاداری ده‌كرده‌وه و هۆشدارییه‌كی توندی ده‌دایه.
رۆژێكیان كریستیانۆ خواردنه‌وه گازییه‌كانی خوارده‌وه، له‌وكاته‌دا رایان گیگز چووه لای كریستیانۆ و پێی گوت هه‌ڵه‌یه و مه‌یخۆوه، ئه‌مه‌ش كریستیانۆی توڕه كرد.
دوای ئه‌م رووداوه، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی هاتریكی تۆمار كرد و یه‌كسه‌ر چووه لای رایان گیگز و پێی گوت گیگز گیان هه‌ر شتێكم حه‌ز لێ بێت ده‌یخۆمه‌وه.
ریان گیگز پێشتر له یانه‌ی مان سیتی پێگه‌یشت، به‌ڵام له 1987 روویكرده لاوانی مان یونایتد و تا 2014 به‌رده‌وامبوو، پاشان هه‌ر له‌و یانه‌یه وازهێنانی راگه‌یاند، له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئالێكس فێرگسۆن 927 یاری كرد، 161 گۆڵ و 248 ئاسیستی هه‌بوو.