ئه‌مریكا: هه‌ڵبژاردنی عێراق متمانه پێكراوە
K24 - ھەولێر
ئه‌مریكا پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق به پڕۆسه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر ناو ده‌بات و ئاشكرای ده‌كات، چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێیان راگه‌یاندوون كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان متمانه پێكراوبوون.
هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، كه ئه‌وان ده‌زانن موقته‌دا سه‌در، كێیه و باكگڕاوندی چۆن بووه، بەڵام ئەوان نایانەوێت پێش رووداوه‌كان بكەون و قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن كێ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق پێكدێنێت.
هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ئێمه ده‌زانین موقته‌دا سه‌در كێشیه و باكگراوندی چی بووه، به‌ڵام ده‌زانین كاندیدی هه‌بووه و ئێستا هێشتا ئه‌نجامه‌كان به ته‌واوه‌تی یه‌كلانه‌بونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری پێكهێنانی حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانیش هه‌یه، به‌ڵام من نامه‌وێت پێش رووداوه‌كان بكه‌وم. له‌باره‌ی هه‌ژموونی ئێرانه‌وه، ئێمه بڕوای ته‌واومان به حكوومه‌تی عێراقی هه‌یه و نیگه‌رانیمان به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له زۆر وڵات هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر كه‌سێك پێشڕه‌وی حكوومه‌تی عێراقی بكات ئێمه بڕوامان پێیه‌تی".
گوتیشی: "سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر ساخته‌كاریش كۆمسیۆن رایگه‌یاندووه كه لێكۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه ده‌كات و ئه‌و چاودێره ناوخۆیی و بیانیانه‌ی ئێمه قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردوون، پێیان راگه‌یاندووین كه پڕۆسه‌كه متمانه‌پێكراو بووه".
ھ.م