زیدان بۆ یاریی ئەمشەو کریستیانۆ رۆناڵدۆی دوورخستەوە

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی ئەمشەو

زیدان بۆ ئیاریی ئەمشەو کریستیانۆ رۆناڵدۆی بانگهێشت نەکردووە و بەهۆی پێکانیشەوە لە تواناکانی سێ یارزاینی سەرەکی یانەکەی بێبەش دەبێت.

زینەدین زیدان، راهێنەری ریال مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاریی ئەمشەو ئاشکراکرد، کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کەیلۆر ناڤاس بە بڕیاری زیدانەوە بۆ یارییەکەی لیگانیس بانگهێشت نەکراون و زیزۆ بۆ یارییە دواخراوەکەی ئەمشەو پشووی پێداون، کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئێستا لەگەڵ جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی لە پۆرتوگاڵ لە پشوودایە.

بەهۆی پێکانەوە زیدان بانگهێشتی خیسۆس ڤاییخۆ، مارسیلۆ، تۆنی کرووس و لۆکا مۆدریچی نەکردووە و ئەم چوار یاریزانەش بۆ یارییەکەی ئەمشەو ئامادە نابن، بەڵام گاریس بەیل و کەریم بێنزێما بانگهێشتی یارییەکە کراون، کە وابڕیارە ئەمشەو لە یارییەکی دواخراوی گەڕی شازدەمی لالیگا ریال مەدرید کاتژمێر 20:45 ببێتە میوانی لیگانێس.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریال مەدرید بۆ یاریی ئەمشەو بەرامبەر لیگانێس
لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریال مەدرید بۆ یاریی ئەمشەو بەرامبەر لیگانێس
کریستیانۆ رۆناڵدۆ جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی لە پۆرتوگاڵ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی لە پۆرتوگاڵ