به‌ڤیدیۆ.. یه‌كه‌م كاروانی هێزه میللیه‌كانی سوپای سووریا گه‌یشتنه ناوچه‌ی جندرێس
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی، یه‌كه‌م كاروانی هێزه میللییه‌كانی سه‌ر به سوپای سووریا كه چوونه‌ته سنووری شاری عه‌فرینه‌وه، له‌ناوچه‌ی جندرێس بڵاوبوونه‌ته‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، دووه‌م كاروانی ئه‌و هێزانه به‌هۆی بۆردومانی سوپای توركیا، هێشتا نه‌یانتوانیوه بچنه ناو عه‌فرین و چاوه‌ڕێی كاتی گونجاو ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی بچنه ناو سه‌نته‌ری شاره‌كه.
بعدما قال اردوغان بأن القوات السورية لم تصل الى مدينة عفرين وتراجعو الى مدينة نبل والزهراء
— Manan Ali (@mananali068) February 20, 2018
هاهم قوات الجيش السوري وقوات الحماية الشعب في داخل مدينة عفرين #عفرين #Afrin pic.twitter.com/OLBHuud8rz
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و هێزه‌ی كه هێشتا نه‌چووه‌ته ناو عه‌فرین، له ده‌یان بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمۆبیلی سه‌ربازی پێكهاتووه، ئێستا له‌سه‌ر رێگای حه‌له‌ب - زه‌هرا چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌ت ده‌كه‌ن.
پێشتر په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاندبوو، هێزه میللییه‌كانی سه‌ر به سوپای سووریا گه‌یشتوونه‌ته عه‌فرین، له‌مباره‌شه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حكوومه‌تی سووریا رایانگه‌یاندبوو، هێزه‌كانیان بۆ رێگریكردن له داگیركارییه‌كانی توركیا و به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی "ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوون" كه له‌لایه‌ن توركیاوه راگه‌یه‌ندراوه، به‌ره‌و عه‌فرین به‌ڕێكه‌وتوون.
له‌كاتێكدا هێزه‌كانی سوپای توركیا له ئه‌عزاز به تۆپخانه‌كان و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش له ئاسمانه‌وه ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به سوپای سووریایان بۆردومانكرد و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، 3 سه‌ربازی سووریا كوژراون.
H.B