ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی مه‌شعان جبووری و حه‌نان فه‌تلاوی هه‌را ده‌نێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای ته‌نیا كاتژمێرێك له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی مه‌شعان جبووری، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و حه‌نان فه‌تلاوی، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی ئیراده، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، جبووری دووپاتیكرده‌وه، په‌یجه‌كه‌ی له فه‌یسبووك هاككراوه.
جبووری له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئه‌و زانیارییانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه له په‌یجی تایبه‌تی ئه‌و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه له یه‌كێكیان نووسرابوو، "هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی خۆم و حه‌نان فه‌تلاوی راده‌گه‌یه‌نم، ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌شمان له ناوچه‌ی سه‌وزه له شاری به‌غدا له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هاتن بۆ هه‌مووانه".
له‌كاتێكدا چه‌ندین پۆست به‌ناوی جبووری بڵاوكرانه‌وه و هه‌رچه‌نده له پۆستێكی دیكه‌شدا، هاككه‌ران به‌ناوی مه‌شعان جبووری نووسیویانه، "به‌ناوی خۆم و عه‌شیره‌تی جبووری به‌یعه‌ت به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌ده‌م"، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیا عێراقییه‌كان هه‌رای نایه‌وه و كاردانه‌وه‌ی هه‌بووه، هه‌واڵی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی جبووری و فه‌تلاوی بوو.
جبووری داواشی له هه‌موو لایه‌ك كرد، له چۆنیه‌تی له‌كارخستنی په‌یجه‌كه‌ی یارمه‌تی بده‌ن و ئه‌و پۆستانه‌ی كه به‌ناویشی بڵاوكراونه‌ته‌وه، به "پڕوپووچی هاككه‌ران" ناویبردن.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیشدا مه‌شعان جبووری گوتی: "بۆماوه‌ی كاتژمێرێك په‌یجی تایبه‌تیم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌ته‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی نه‌ناسراوه‌وه هاككراوه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "په‌یجه‌كه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه و ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ناوی ئه‌ویش بڵاوكراونه‌ته‌وه، سڕوانه‌ته‌وه".
ژماره‌یه‌ك هاككه‌ر توانییان دزه بكه‌نه ناو په‌یجی تایبه‌تی مه‌شعان جبووری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و هاكی بكه‌ن، پێده‌چێت مه‌به‌ستیان له‌و هاككردنه‌ش بۆ ئه‌وه بێت سوكایه‌تی به جبووری و فه‌تلاوی بكه‌ن و هه‌واڵی ساخته‌ی هاوسه‌رگیرییان له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا بڵاو بكه‌نه‌وه.
H.B