مارێكی هه‌شت مه‌تری ژنێك قووت ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
مارێكی هه‌شت مه‌تری له وڵاتی ئیندۆنیزیا، ژنێك، كه دایكی دوو منداڵه قووت ده‌دات و وێبسایتی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانییش، وێنه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ماره‌كه نزیكه‌ی 8.23 مه‌تر درێژه، دوای گرتنی له‌لایه‌ن دانیشتووانی گونده‌كه، به ترسه‌وه سكی هه‌ڵده‌دڕن و جه‌سته‌ی ژنه‌كه‌ی لێده‌رده‌هێنن.
ژنه قوربانییه‌كه ناوی "وا تیبا"یه و ته‌مه‌نی 54 ساڵه، به گوێره‌ی وێبسایته به‌ریتانییه‌كه، ئه‌و ژنه چه‌ند رۆژێكه له ناو ماڵه‌كه‌یدا له ناكاو ونبووه، تا دواتر له‌ناو سكی ماره‌كه ده‌ریان هێناوه.
دوو منداڵی ژنه‌كه، دوای گه‌ڕان و پشكنینێكی زۆر، تاكێك نه‌علی دایكیان، له دووری 30 مه‌تر له ماڵه‌كه‌یان و له ژێر دارێك دۆزیوه‌ته‌وه، كه لق و پۆپه‌كانی شكاون، ئه‌وان ترسیان لێنیشتووه كاتێك بینیویانه مارێكی هه‌شت مه‌تری له‌سه‌ر داره‌كه‌یه و قه‌باره‌ی سكی به شێوه‌یه‌كی نائاسایی گه‌وره‌بووه.
دراوسێیه‌كی ئه‌و ژنه بۆ رۆژنامه‌یه‌كی ئیندۆنیزی رایگه‌یاندووه، هه‌مووان خه‌م بۆ رووداوه‌كه ده‌خۆن، ئه‌وان تووشی شۆك بوونه، ئه‌و رووداوه هاوشێوه‌ی فیلمێكی ترسناكه، دوای رووداوه‌كه‌ش نا‌وێرن ماڵه‌كه‌یان جێبهێڵن و ترسیان له دووباره‌وه بوونه‌وه‌ی هه‌یه.
رووداوه‌كه له گوندێك روویداوه به ناوی مابۆلۆ له پارێزگای مۆنا، دوای بینینی ماره‌كه له‌سه‌ر داری نزیك ماڵه‌كه‌یان، منداڵه‌كانی ئه‌و ژنه په‌یوه‌ندییان به پۆلیسه‌وه كردووه.
دواتریش پۆلیس به هاوكاری دانیشتووانی ناوچه‌كه دراوسێكانی ئه‌و ژنه، توانیویانه ماره‌كه بگرن و سكی هه‌ڵدڕن، جه‌سته‌ی ژنه‌كه‌شیان له‌ناوی ده‌رهێناوه، كه ماره‌كه له سه‌رییه‌وه قووتی دابوو، واتا سه‌ری ژنه‌كه به ئاراسته كلكی ماره‌كه بووه.
ا. م