باشووری کوردستان ناسەقامگیری كەشوھەوا رێگەی لە گەشتو سەیرانی ھاووڵاتیان نەگرت

ناسەقامگیری كەشوھەوا رێگەی لە گەشتو سەیرانی ھاووڵاتیان نەگرت

K24 - ھەولێر

لە یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆز و سەرساڵی كوردی، ھاووڵاتیانی كوردستان بۆ بە سەربردنی جەژنی نەورۆز بە شادی و ھەڵپەڕكێ روویان كردە سەیرانگا و ناوچە گەشتیارییەكان.

ھەرچەندە كەشوھەوا نا سەقامگیرە و بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، جگە لە نزمی پلەكانی گەرما لە ھەندێك ناوچەی كوردستان باران دەبارێت، بەڵام خەڵكی كوردستان بۆ خۆشی و ئاھەنگ گێڕانی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی لە ناوچە جیاجیاكانی كۆبوونەتەوە و بە دەم گوتنەوەی سروودە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و جل و بەرگی كوردییەوە بەجۆش و خرۆشەوە نەورۆز بەڕێدەكەن.

ئێوارەی دوێنێش لە ھەرچوارپارچەی كوردستان بە ھەڵكردنەوەی ئاگر، پێشوازی لە جەژنی نەورۆز كرا، ھەرچەندە لە باكوور و رۆژئاوا و رۆژھەڵاتی كوردستان ئاستەنگی زۆر دروستكرابوو، بەڵام بە ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان ئاگر كرایەوە و كوردان كۆڵیان نەدا.

11-SideBarNewsReader