ئه‌ردۆغان: لێكۆڵینه‌وه له بڵاوكردنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 19/10/2017، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند: "له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان (ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كه له ریفراندۆمدا كوردستانیبوونیان پشتڕاست كرده‌وه) لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین".
سه‌رۆككۆماری توركیا گووتی: "ئه‌نقه‌ره لێكۆڵینه‌وه له بڵاوبوونه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له "ناوچه‌كانی نه‌ینه‌وا" ده‌كات و ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی ناكه‌ین".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به‌م نزیكانه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی توركیا ده‌كات و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه بانگهێشتی بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گووتی: "ده‌رباره‌ی هاتنه ناوه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ مه‌خموور و شنگال لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت هاتوون، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكه‌ین".
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: توركیا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی نییه و پێویسته به‌غدا هه‌موو پێداویستییه‌كانی ژیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان دابین بكات ئه‌و‌كاته ئاماده‌ین سنوور داخه‌ین، ته‌نها به‌و مه‌رجه سنوور داده‌خه‌ین كه به‌غدا پێداویستییه‌كانی ژیانیان بۆ دابین بكات".