فرۆشتنی زێڕ لەلایەن ھاووڵاتییانەوە زیاد دەكات
K24 - ھەولێر
نرخی زێڕ بە بەراورد بە 7 ساڵی رابردوو گەیشتە بەرزترین ئاست لە بازاڕەكانی جیھان و كوردستاندا. زێڕینگەرانی ھەولێر باسی ئەوە دەكەن لە چەند ھەفتەی رابردوو فرۆشتنی زێڕ لەلایەن ھاووڵاتییانەوە زیادیكردووە و سەرۆكی كۆمەڵەی زێڕینگەرانیش بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بە قازانجی بازاڕی كوردستان دەزانێت.
فرۆشتنی زێڕ تەنیا لە ھەولێر زیادینەكردووە، بەڵكو لە شار و شارۆچكەكانی دیكەش ھاووڵاتییان زیاتر زێڕ دەفرۆشنەوە.
هۆکاری بەرزبوونەوەی ئەو کانزا زەردە، بۆ گرژییەكانی نێوان ئەمەریكا و چین دەگەڕێتەوە کە بە لێدوانی هەڕەشە ئامێز وەڵامی یەکدی دەدەنەوە و بەهۆیەوە دەڵەڕاوکێ لە بازاڕەکان دروستبووە. سەرۆكی كۆمەڵەی زێڕینگەرانیش باسی ئەوە دەكات زێڕ لەم بارودۆخە زیاتر ھەناردەی دەرەوە دەكرێت و ئەوەش مەترسی ناخاتە بازاڕی كوردستان.
لەگەڵ بەرزبوونەی نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیھان و كوردستانیش بە تایبەتی بازاڕی زێڕینگەران جمەی دێت و زێڕینگەران دەڵێن لە بری فرۆشتنی زێڕ. زێڕی ھاووڵاتییان دەكڕنەوە و ئەم بەرزبوونەوەش لە چەند ساڵی رابردوو چاوەڕوان نەكراو بووە و بەرزترین ئاستی تۆمار كردووە.