محەمەد سەڵاح داوای باشترکردنی رەوشی ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
K24 – ههولێر:
محەمەد سەڵاح، یاریزانی هەڵبژاردەی میسڕ و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، داوا دەکات رەوشی ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باشتر بکرێت.
محەمەد سەڵاح لە لایەن گۆڤاری تایمزەوە وەک یەکێک لە 100 کەسایەتییە کاریگەرەکانی ساڵ دیاری کراوە و لە لێدوانێکی بۆ ئەو گۆڤارە ئەمەریکییە رایگەیاند کە رەفتار و بۆچوونی لەبارەی یەکسانی جێندەری گۆڕاوە.
مەحەمەد سەڵاح راشیگەیاندووە: "بڕوام وایە پێویستمان بەوەیە دەبێت مامەڵەی خانمان لە کەلتووری ئێمە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕێت، ئەمەش ئیجبارییە".
ئەو یاریزانەی لیڤەرپوول ئاماژەی بەوەشەدا: "من زیاتر پشتگیری لە ژنان دەکەم ئێستا چونکە بڕوام وایە شایەنی زیاترن".
سەڵاح لە ساڵی 2018 یارمەتی هەڵبژاردەکەی دا بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1990ەوە بۆ جامی جیهانی سەربکەوێت و لە یانە ئینگلیزییەکەشی، ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، بەوەش کە یاریزانێکی عەرەبی موسووڵمانە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان زیاتر ناودەنگی وەک یاریزانێکی پیشەگەری خولی ئینگلیزی پەیدا کردووە.
H.J