فرسه‌ت سۆفی: هاووڵاتییه‌كی دیكه له هه‌ولێر به هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر، فرسه‌ت سۆفی رایگه‌یاند، دووه‌م حاڵه‌تی مردن له شاری هه‌ولێر ته‌نیا له رۆژێكدا تۆمار كراوه و ئه‌مڕۆ كه‌سێكی دیكه به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه.
فرسه‌ت سۆفی گوتیشی: دۆخی ته‌ندروستی هه‌ولێر له قۆناغێكی زۆر مه‌ترسیداردایه.
گوتیشی: له به‌یانییه‌وه كارئاسانی بۆ ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌كه‌ین.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، تووشبووه‌كه هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 70 ساڵ بووه و دانیشتووی ناحیه‌ی عه‌نكاوه بووه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و تووشبووه نیشانه‌كانی كۆرۆنای هه‌بووه و له 25ی ئایاره‌وه لە نەخۆشخانە خەوێندراوه و دوای هەشت رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و بەشی چادێری چڕ گیانی لەدەستدا.