وه‌زيرى خوێندنى باڵاى هه‌رێمى كوردستان ره‌خنه له ياساى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى، يوسف گۆران رايگه‌ياند، یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م یه‌كناگرێته‌وه.
له ميانى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى يه‌كێك له زانكۆ ئه‌هلييه‌كانى شارى هه‌ولێر، وه‌زيرى خوێندنى باڵا ره‌خنه‌ى له ياساى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى گرت و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، ياساكه‌يان له‌گه‌ڵ گۆڕانكارييه‌كانى سه‌رده‌م يه‌ك ناگرێته‌وه.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى وه‌زاره‌ته‌كه، يوسف گۆران رايگه‌ياندووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م هه‌ڵبكه‌ین، ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی ورد و ته‌واو به‌یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بكه‌ین و، یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه.
گوتيشى: لە ئێستا دا وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەکاری دەکات بۆ داڕشتنی چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی و دەرکردنی ڕێنمایی تایبەت بە کارکردنی کامپی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان، ئەم هەنگاوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆ ئاسته‌به‌رزه‌كانی جیهان.