سه‌رۆك بارزانی و شاندێكی رۆژئاوای كوردستان ره‌وشی عه‌فرین تاووتوێ ده‌كه‌ن

له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نه‌كه‌سه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی، لە سەڵاحەددین پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی كوردی سووریا كرد.

لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی رۆژئاوا و شاری عەفرین تاووتوێكرا و بیروڕا لەبارەی ئاییندەی رۆژهەڵاتی رووباری فورات و هاوكێشە سەربازی و سیاسییەكانی ئەو ناوچەیە ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا شاندی میوان كورتەیەكیان لەبارەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی رۆژئاوا و لایەنە سوورییەكان و چالاكییە سیاسییەكانی ئەنجوومەنی كوردی سووریا بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو.

سەرۆك بارزانیش لە وتەیەكدا رۆشنایی خستەسەر ئاییندە و تەحەدییاتی بەردەم گەلی كورد لە سووریا و ئامۆژگاریی پێویستی لەو بارەیەوە ئاراستەی شاندی میوان كرد.

 

أ. م