خۆكوژێكی داعش لە خانەقین كوژرا

پێش خۆتەقاندنەوەی كراوەتە ئامانج

K24 - گەرمیان

چەكدارێكی خۆكوژی داعش لە خانەقین پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە، كوژرا.

ھەرێم جاف، پەیامنێری كوردستان24 لە زاری سەرچاوەیەك رایگەیاند: "شەوی رابردوو خۆكوژێك لەناو شاری خانەقین ویستویەتی خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام پێش ئەنجامدانی كردەوەكە، كوژراوە".

بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەی حەشدی شەعبی لە خانەقین، ئەو خۆكوژەی داعش مەبەستی بووە خۆی بە یەكێك لە بارەگاكانی حەشدی شەعبی بتەقێنێتەوە و چەكدارانی حەشد تەقەیان لێكردووە و كوشتوویانە.

پەیامنێرمان راشیگەیاند: " لەلایەكی دیكە و ھەر لە خانەقین، شەوی رابردوو لە گوندی مێخاس، ماڵی دوو ھاووڵاتیی کوردی کاکەیی سووتێندراون".

خۆكوژێكی داعش لە خانەقین كوژرا
خۆكوژێكی داعش لە خانەقین كوژرا