ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك لە هەولێر دەست بەکارەکانی دەکاتەوە

شوێنی كاركردنیان بۆ دابین دەكرێت

K24 - ھەولێر

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ راییکردنی کارەکانیان شوێنی تایبەت بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك دابین دەکات.

عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە کوردستان24 راگەیاند، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك، چەند ژوورێکیان لەنێوان ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ دابینکردوون و دەتوانن کارەکانی خۆیان رایی بکەن.