گۆڕان دوا وه‌ڵامی پارتی ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سێمانی ده‌ستیپێكرد.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌ی پێشتری نێوان پارتی و گۆڕان وه‌رقه‌یه‌كی سیاسی خراوه‌ته به‌رده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و بڕیاره له كۆبوونه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا گۆڕان به چه‌ند ده‌ستكاریی و گۆڕانكارییه‌كه‌وه بیخاته‌وه به‌رده‌ستی شانده‌كه‌ی پارتی".
هه‌روه‌ها گووتی: "زانیاریی ئه‌وه‌مان ده‌ستكه‌وتووه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستبه‌رداری پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بووه، به‌ڵام پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشی به چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه ره‌تكردووه‌ته‌وه".