وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا: ده‌كرێت دانووستان له‌سه‌ر پرسی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری رۆژئاوای كوردستان بكرێت
K24 هه‌ولێر:
وه‌لید موعه‌لیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، له لێدوانێكی بێ پێشینه‌دا رایگه‌یاند: "درووستكردنی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورده‌كانی سووریا، مایه‌ی گفتوگۆ و دانووستان له‌سه‌ركردنه، ئه‌گه‌ر بێت‌و له چوارچێوه‌ی سنووری ده‌وڵه‌تی سووریادا بێت"، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یش هاوكاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه كه سووریا دژایه‌تی خۆی بۆ ده‌ربڕیوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "RT" رووسی، رۆژی دووشه‌ممه، له باره‌ی رۆژئاوای كوردستان و كورده‌كانی سووریا گووتی: "ئه‌وان له سووریا‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌شێویه‌ك له شێوه‌كان ئیداره‌یه‌كی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان هه‌بێت له چوارچێوه‌ی سنووری كۆماری سووریا، ئه‌وه‌ش پرسێكه ده‌كرێت گفتوگۆ و دانووستانی له‌سه‌ر بكرێت".
موعه‌لیم سه‌رله‌نوێ ته‌ئكیدیكرده‌وه كه "سووریا پاڵپشتی یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ ریفرانۆدمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نییه".