زێره‌ڤانی دووه‌مین یاریزانی له خولی به‌رازیله‌وه گواسته‌وه
یانه‌ی زێره‌ڤانی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی نایابی كوردستان بۆ پارێزگاریكردن له نازناوه‌كه به هێنانی چه‌ند یاریزانێك پێكهاته‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌كات.
به‌ر له ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان، زێره‌ڤانی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ری بڕازیلی واژۆ كرد و به مێدیاكانی ناساندن.
یه‌كێكیان جۆن چولاپه كه له هێڵی هێرشبردن یاریی ده‌كات و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له‌لایه‌ن سلێمان ره‌مه‌زانی راهێنه‌ره‌وه له‌ژێر تاقیكردنه‌وه دایه، دووه‌میشیان ریكاردۆ سیلڤای ناوه‌ڕاستكاره و له خوله‌كانی بڕازیلی و بۆلیڤیا و ئه‌نده‌نووسیا و تایله‌ند و سڕبیا یاریی كردووه.
ریكاردۆ كه یه‌كێكه له هاوڕێكانی تیاگۆ ئامارال ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تیاگۆ دوای وه‌رزێك سه‌ركه‌وتوو ده‌رگای بۆ یاریزانه بڕازیلیه‌كان له خولی كوردستان كردووه‌ته‌وه.