ڤیراتی پیاوه تۆقێنه‌ره‌كه‌ی كرده به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی
ماركۆ ڤیراتی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی گۆڕی و مینۆ رایۆلای خسته شوێنه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ندی دیكه بازاڕی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی گه‌رم كرد، له‌م نێوه‌نده‌یشدا یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به فه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی هاته سه‌رهێڵ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 19 ته‌مووزی 2017، رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا ئاشكرای كرد كه ماركۆ ڤیراتی ناوه‌راستكاری ئیتاڵی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی (دی كامبالی) دوورخسته‌وه و سه‌رجه‌م كاره‌كانی راده‌ستی (مینۆ رایۆلا) كرد كه به مه‌ترسیدارترین پیاوی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان داده‌نرێت.
مینۆ رایۆلا له ئێستادا به‌ڕێوه‌بری كاره‌كانی (ئیبراهیمۆڤیچ، پۆڵ پۆگبا، ماریۆ بالۆتێلی، رۆمیلۆ لۆكاكۆ، هێنریك میختاریان و جیانلویجی دۆنارۆما) و چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به‌فه‌رمی له‌سه‌ر خواستی خۆزێ مۆرینهۆ ئۆفه‌رێكیان به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی پاریس سانجێرمان كردووه و له چاوه‌ڕواني وه‌ڵامدانه‌وه‌ن.