مێسی لە سوپەر کلاسیکۆ جنێوی بە دایکی رامۆس داوە

K24- هەولێر

لیۆنێل مێسی جنێوی بە دایکی سێرخیۆ رامۆس داوە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لە یاریی کلاسیکۆی جامی سوپەری ئیسپانیا کە ریال مەدرید بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بارسێلۆنای بردەوە، دوای ئەوەی لە خولەکی 62 رامۆس تۆپەکەی بە مێسی نەدا، لیۆ بە رامۆسی گوتووە 'کوڕی لەشفرۆش'.
بارسێلۆنا لە ماوەی چوار رۆژ دوو جار بە ریال مەدرید دۆڕا و لەوەتەی 2011 بۆیەکەمجار بارسێلۆنا نەیتوانی لە کلاسیکۆ گۆڵ تۆمار بکات، کە 25 یاری بوو ئەمە رووی نەدابوو.