به فشارى شه‌قام پاريس بڕيارى گرانكردنى سووته‌مه‌نى هه‌ڵوه‌شانده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و بڕه زیاده‌ی خرابووه سه‌ر نرخی سووته‌مه‌نی له فه‌ره‌نسا و له لایه‌ن هێلەگ زه‌رده‌كانه‌وه ئيدانه كرا، بۆ ساڵی 2019 هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
به گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی كۆشكی ئه‌لیزییە وه‌ریانگرتووه، میدیاى فه‌ره‌نسا بڵاویکردەوە، بڕیاری گرانكردنی سووته‌مه‌نی كه پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ هه‌ڵپه‌سێردراوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا، ئێدوارد فیلیپ له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر نه‌توانن چاره‌سه‌رێك بۆ توانای كڕینی سووته‌مه‌نی بدۆزنه‌وه، بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا دوێنێ راشیگه‌یاندبوو کە له پاڵ هه‌ڵپه‌ساردنی گرانكردنی سووته‌مه‌نیدا، زیادكردنی نرخی كاره‌با و غازیش بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ هه‌ڵپه‌سێردراوه.
به هۆى بڕيارى گرانكردنى نرخى سووته‌مه‌نييه‌وه، خۆپيشاندانى ناڕه‌زايه‌تى فراوان له فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدرا و خۆپيشانده‌ران هێله‌گى زه‌رديان له‌به‌ر كردبوو و له چه‌ندين شوێن له‌گه‌ڵ پۆليس پێكداهه‌ڵپژان درووست بوو و به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك خۆپيشانده‌ر بريندار بوون.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ