سعوودیه: جه‌نگمان ناوێت به‌ڵام بۆی ئاماده‌ین
K24- هه‌ولێر:
عادل جوبێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ رێگریكردن له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له ناوچه‌كه، به‌ڵام بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكیش به هه‌موو تواناكه‌ی ئاماده‌یه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه, كه ئاژانسی هه‌واڵی سعوودیه "واس" بڵاویكرده‌وه، جوبێر ئێرانی به شێواندنی دۆخی سه‌قامگیری ناوچه‌كه تۆمه‌تبار كرد و داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش كرد، له وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر رژێمی ئێران به‌رپرسیارێتی خۆی جێبه‌جێ بكات و سنوورێك بۆ تاران دا‌نێت و رێگه نه‌دات چیتر ئاژاوه له جیهان بنێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه دووپاتیكرده‌وه، "عه‌ره‌بستانی سعوودیه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و جیهانی به نیگه‌رانییه‌وه له دۆخه‌كه ده‌ڕوانێت" و گوتی: "به‌رپرسیارێتی گرژییه‌كانی ئێستا له ئه‌ستۆی رژێمی ئێران و بریكاره‌كانیه‌تی له ناوچه‌كه".
جوبێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سعوودیه هیواداره ئێران به حیكمه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكات و بریكاره‌كانی له ره‌فتاره پێشێلكارییه‌كان دووربخاته‌وه و ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی مه‌ترسیێك نه‌كاته‌وه، كه خه‌مڵاندنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌سته‌م بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا شانشینی عه‌ره‌بی سعوودی به ده‌م داواكاری كه‌شتییه‌كی نه‌وتی ئێرانیی و داواكاری فه‌رمی حكوومه‌تی تارانه‌وه چوو، كاتێك له ده‌ریای سوور تووشی كێشه بوون و ریاز هه‌موو هاوكاریێكی پێویستی پێشكه‌ش به تیمی ئه‌و كه‌شتییه ئێرانییه كرد، تا ئێستاش وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆیی، جیهانی و ژینگه‌یی ریاز خزمه‌تی ئه‌و تیمه‌ی كه‌شتییه ئێرانییه‌كه ده‌كات، له‌كاتێكدا دوو كه‌شتی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی سعوودیه له كه‌نداوی عه‌ره‌ب رووبه‌ڕووی هێرشێكی خراپه‌كاری بوون و هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی سعوودیه‌ش بۆ كه‌ناره‌كانی ده‌ریای سوور هێرشی كرایه سه‌ر".
وه‌ك جوبێر ئاماژه‌ی پێدا، "له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودیه، ئێران هیچ بیری له ئاسایش و ساقامگیری ناوچه‌كه نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو كێشه‌كانی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و رژێمه بۆ ده‌سه‌ڵات له ساڵی 1979ـه‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه، كه ده‌ستووره‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای شۆڕش و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیكه داڕێژراوه و چه‌ندین جار سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رژێمه‌ش جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و راستییه كردووه‌ته‌وه، هه‌وره‌ك هه‌وڵه‌كانی بۆ شێواندنی ناوچه‌كه له رێگه‌ی بریكاره‌كانیه‌وه به‌رده‌وام بووه و به پشتیوانیكردنی گروپ و رێكخراوه تیرۆریستییه توندڕه‌وه‌كان دۆخی ناوچه‌كه‌ی ئاڵۆز كردووه".
H.B