له هه‌ولێر نه‌خۆشێك دواى نه‌شته‌رگه‌رى به‌هۆش خۆى نه‌هاتەوە
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌يه‌كى ئه‌هلى (تايبه‌ت) له شارى هه‌ولێر، نه‌خۆشێك بۆ نه‌شته‌رگه‌رى لووت سڕكراوه و دواى نه‌شته‌رگه‌رييه‌كه به هۆش خۆى نه‌هاتووه‌ته‌وه و به‌و هۆيه‌وه كۆچى دواييكردووه.
به گوێره‌ى وته‌ى كه‌سوكاره‌كه‌ى دواى ئه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كه به هۆش نه‌هاتووه‌ته‌وه، نه‌خۆشخانه‌كه داوايان كردووه بگوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى (سى ئێم سى) و له‌وێ كۆچى دوايى كردووه.
يه‌كێك له كه‌سوكارى ئه‌و هاووڵاتييه، بۆ كوردستان24 ئاشكرايكرد، ته‌رمى هاووڵاتييه كۆچكردووه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزيشكى دادوه‌رى و به‌ڵام له‌وێ داواى راپۆرتى پزيشكى نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كرێت. وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌يه باسى كرد، نه به‌ڕێوبه‌رى ئيدارى و نه دكتۆر و نه به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌كه لێره نين و ئێمه چاوه‌ڕێى راپۆرتى نه‌خۆشخانه ئه‌هلييه‌كه ده‌كه‌ين، كه نه‌شته‌رگه‌رييان ئه‌نجام داوه. بۆ ئه‌وه‌ى پزيشكى دادوه‌رى كار له‌سه‌ر توێكارى ته‌رمه‌كه بكات.