له گه‌رمیان 20 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 20 كه‌سی دیكه‌ی له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، 20 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، 10 پیاو و 2 ئافرەت و 2 کوڕی گەنج و 6 منداڵ، 2 تووشبوو پزیشك و کارمەندی تەندروستین بەرکەوتووی تووشبووانن و تووشبووەکانی دیکە بەرکەوتووی 2 تووشبووەن کە لە شاری بەغداد گەڕابوونەوە و داوەت و مێوانداری جەژنیان کردووە.
یەك تووشبوو دانیشتووی سەرچنار لە شاری سلێمانی.
تووشبووەکانی دیكه دانیشتووی گەڕەکەکانی شەھیدان، قەندیل، بنگرد، فەرمانبەران و کەمپی تازەدێ لە قەزای کەلار.
وەزارەتی تەندروستی
6 حوزەیران 2020
H.B