ژنه شاعيرى كورد كه‌ژاڵ ئيبراهيم خدر كۆچى دواييكرد
K24 – هه‌ولێر:
ژنه شاعيرى كورد، كه‌ژاڵ ئيبراهيم خدر، له نه‌خۆشخانه‌يه‌كى شارى سلێمانى كۆچى دواييكرد.
كه‌ژاڵى شاعير، له 1968 له شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ له‌دايكبووه و له 1987ه‌وه ده‌ستى به نووسين كردووه.
كه‌ژاڵ ئيبراهيم، خاوه‌نى 15 به‌رهه‌م و ديوانى شيعرييه و به هه‌ردوو زمانى كوردى و عه‌ره‌بى شيعرى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ى ژيانى ئه‌ده‌بى خۆي‌دا، وێڕاى به‌شداريكردنى له چه‌ندين فێستيڤاڵ و كۆڕى هاوبه‌شى شيعر، چه‌ندين كۆڕى شيعرى له شار و شارۆچكه‌كانى كوردستان سازكردووه.
چه‌ند نموونه‌يه‌ك له شيعره‌كانى:
نیشتمانی دڵم پڕە
لەگۆرانی غەمگین و
نیگای پەشیمانی سروشت و
جوانیەکانی شەوانی پایزو
تەنهایی سێبەری درەخت؟
نیشتمانی دڵم پرە..
لەکوانووی بێدەنگی ئازار‌و
کۆشکی شکستی خۆشەویستی
بێ مەبەست.
******
دوێنێ زۆر زۆرت بۆ گەڕام
هەر دیارنەبووی
وتیان ئێمە بینیومانە
بۆتە تۆپەڵێ بەفر
لەسەر بەرزترین لوتکە
بڕوام نەکرد؟
تاخۆت هاتی و دڵۆپ،دڵۆپ
بەسەر لاشەمدا توایتەوە
******
دواين كۆپڵه شيعريشى كه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردووه‌ته‌وه، رۆژى 15ى ئازارى رابردوو بووه و نووسيويه‌تى:
ھێندە چاوەڕوانم کردی
خورپەی دڵم بوو بە ڕەنگی پرسیار
بەڵام وەختێ گەڵای ڕۆحت گەیشت
بووم بە وەڵامێکی ڕووت و
پڕت کردم لە گۆرانی و ئاوازی شار..