هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران گه‌یشته سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
ئێریك باهۆن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رۆژی سێشه‌ممه 12/12/2017 رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق، له‌لایه‌ن ئه‌و میلیشیانه‌ی ئێران پاڵپشتیان ده‌كات هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه، به‌ڵام واشنتن ده‌توانێت به‌رگریی له خۆی بكات".
گوته‌بێژه‌ی پینتاگۆن ده‌ڵێت: "ئێمه سه‌رنجی سه‌ره‌كیمان له‌سه‌ر شكستی به‌رده‌وامی داعش ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵێ ئێمه له‌لایه‌ن ئه‌و میلیشیانه‌ی ئێران پاڵپشتیان ده‌كات هه‌ڕه‌شه‌مان پێگه‌یشتووه، به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به باشی خۆی و هاوپه‌یمانه‌كانی بپاریزێت".
ده‌رباره‌ی ره‌وشی سووریاش گووتی: "رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌و میلیشیانه‌ی ئێران پاڵپشتیانه، پێشێلكاری زۆریان دژی گه‌لی سووریا ئه‌نجامداوه. میلیشیا تائیفییه‌كان و ئه‌و میلیشیانه‌ی ئێران پاڵپشتیانه له سووریا، له‌وانه حزبوڵڵا و رژێمی ئه‌سه‌د، هه‌موویان ده‌ستیان له پێشێلكاری دژی گه‌لی سووریا هه‌یه، ئێمه‌ش مافی به‌رگریی له خۆكردنمان هه‌یه و به‌رگریی له خۆمان ده‌كه‌ین".