به واژووى ئه‌ردۆغان توركيا گۆشتى به‌راز له بۆسنه‌وه هاورده ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نقه‌ره، رايگه‌ياند، به‌م نزيكانه ده‌ست به هاورده‌كردنى گۆشتى به‌راز و ئه‌سپ و كه‌ر و ئێستر له بۆسنه و هه‌رسكه‌وه ده‌كه‌ن.
بڕياره‌كه به واژووى سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، له رۆژنامه‌ى ره‌سمى بڵاوكراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، توركيا ده‌رگاى بۆ هاورده‌كردنى گۆشت و به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى له بۆسنه و هه‌رسكه‌وه كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها بڕيار دراوه، گومرك له‌سه‌ر گۆشتى نوێى ئاژه‌ڵ و گۆشتى به‌ستوو تا (8) هه‌زار ته‌ن باجى له‌سه‌ر نه‌بێت و گۆشتى مه‌ڕ و بزنيش تا (2) ته‌ن باجى له‌سه‌ر دانانرێت.
توركيا بڕياريداوه (500) ته‌ن گۆشتى به‌راز له كۆمارى مۆڵدوڤاوه بكڕێت.
هه‌ر به گوێره‌ى بڕياره‌كه، هيچ باجێك ناخرێته سه‌ر ئه‌و گۆشته‌ى بۆ خواردن ده‌هێنرێت ئه‌گه‌ر له دوو هه‌زار ته‌ن كه‌متر بێت، له‌وانه‌ش گۆشتى: (مه‌ڕ، بزن، مانگا) و هه‌روه‌ها گۆشتى (ئه‌سپ، كه‌ر، ئێستر و به‌راز)، كه له توركيا ده‌خورێن.
پێشتر، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا، رايانگه‌ياندبوو، رێككه‌وتنيان له‌گه‌ڵ سربيا كردووه بۆ كڕينى گۆشت.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و سياسه‌ته‌ى ئه‌ردۆغاندا، كه سه‌رۆكايه‌تى پارتێكى ئيسلامى ده‌كات، كه‌مال كليچدار ئۆغڵۆ، سه‌رۆكى پارتى گه‌لى كۆمارى به‌رهه‌ڵستكارى توركيا رايگه‌ياند، ئه‌ردۆغان گۆشتێك بۆ گه‌لى تورك ده‌كڕێت، كه پێش سه‌ربڕين ناوى خواى لێ نه‌هێنراوه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر