ئەم مانگە ئەپڵ نوێترین ئایپاد و ماکبووک دەخاتە بازاڕەکانەوە

تایبەتمەندی نوێ و جیاواز لە خۆ دەگرن

K24 – هه‌ولێر:

بڕیارە لە 30ی ئەم مانگە، کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین ئایپاد و ماکبووک لە رێوڕەسمێکی تایبەت لە شاری نیویۆرکی ئەمەریکا نیشان بدات.

لەو رێوڕەسمە کە لە ئەکادیمیای بروکلین بەڕێوەدەچێت، نوێترین ئەیەرپۆدیش نیشانی هەوادارانی ئەپڵ دەدرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، چاوەڕوان دەکرێت ئایپادە نوێکە، سیستمی فەیس ئایدی هاوشێوەی ئایفۆن هەبێت و دوگمەی لەسەر نابێت، هەروەها باترییەکی بەهێزتر و کیبۆرد و کامێراییەکی خێراتری دەبێت.

ئەگەرچی کۆمپانیای ئەپڵ وادەی دیاریکراوی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ئاشکرانەکردووە، بەڵام سەرچاوەیەک بە رۆژنامە بەریتانییەکەی گوتووە، لە کۆتای ئەم مانگە یاخود سەرەتای مانگی داهاتوو، بەرهەمە نوێکانی ئەپڵ بڵاودەکرێنەوە.

‌H.J