چه‌ند وێنه‌يه‌كى ميترۆى مۆسكۆ جيهان سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند وێنه‌يه‌كى ناو ميترۆى مۆسكۆ سه‌رنجى جيهانى راكێشاوه و وێنه‌كان جگه له‌وه‌ى هه‌زاران كۆمێنتيان له‌سه‌ر نووسراوه، ته‌نيا له چه‌ند رۆژێكدا 22 هه‌زار جاريش دووباره بڵاوكراونه‌ته‌وه.
شاره‌زاى هێڵى گواستنه‌وه‌ى رووسى ئۆكسانا كوروليۆڤا، هه‌فته‌ى رابردوو چه‌ند وێنه‌يه‌كى ناو ميترۆى مۆسكۆى بڵاوكرده‌وه، كه تێيدا سه‌رنشينانى ميترۆكه سه‌رقاڵى خوێندنه‌وه‌ن.
ئۆكسانا نووسيويه‌تى: هه‌رچه‌نده هێڵى ئينته‌رنێت بۆ سه‌رنشينان به‌رده‌سته به‌ڵام ئه‌وان پێيان خۆش بووه كتێب بخوێننه‌وه.
به‌كارهێنه‌ران له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بايه‌خێكى زۆريان به‌و وێنانه داوه و هه‌يانه نووسيويه‌تى: ئه‌وه جيهانێكى ديكه‌يه.
هاووڵاتييه‌كى فه‌ره‌نسى له باره‌يانه‌وه نووسيويه‌تى: ئه‌وه پيشانمان ده‌دات كه شارستانييه‌ت به‌رده‌وامه.