له كه‌لار باوکیک هەوڵی خنکاندنی منداڵەکەی دەدات
K24- هه‌ولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە, لەناحییەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار, باوکێک ویستویەتی منداڵەکەی خۆی بخنکێنێت, کە تەمەنی ته‌نیا سێ ساڵ ونیوە.
له‌مباره‌شه‌وه علی جەمال قه‌دووری، ئه‌فسه‌ری به‌شی راگه‌یاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكرد، "ئێستا منداڵەکە لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژاره لە قه‌زای کەلار و چارەسەری پێویستی بۆکراوە و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێت".
بە گوتەی دراوسێکانیان، ئەوهاوڵاتیە نەخۆشی دەرونی هەیە و دوای ئەوەی لەگەڵ ئافرەتێک زەواجی کردوە و جیابونەتەوە، ئەم منداڵە لەنێوانیان ماوه و دایکی بەجێی هێشتوە. سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی رزگاربوونی منداڵه‌كه‌ش له‌و هه‌وڵه‌ی باوكی، هیچ زانیاریێك رانه‌گه‌یه‌نراوه.
ئێستاش بەبڕیاری دادوەر و بەگوێره‌ی بڕگە31 له مادەی 405، باوکی منداڵەکە بەندکراوە و، لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە، پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.
H.B