به‌ڤیدیۆ .. سه‌ربازێكی رووسی رێگه‌نادات ئه‌سه‌د شوێن پۆتن بكه‌وێت
K24- هه‌ولێر:
له گرته ڤیدیۆیه‌كدا كه له كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا له بنكه‌ی سه‌ربازی حمێمیم له سووریا به‌نیازه شوێن ڤلادیمێر پۆتنی سه‌رۆكی رووسیا بكه‌وێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌ربازێكی رووسیه‌وه رێگری لێده‌كرێت.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه له‌و كه‌ناڵه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بووه، وه‌ك سووكایه‌تیكردن به به‌شار ئه‌سه‌د باسی لێوه‌كراوه و پۆتنیان به خاوه‌ن ماڵ و ئه‌سه‌دیش به میوان له سووریا نیشانیانداوه.
له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك پۆتن له فڕۆكه داده‌به‌زێت، ئه‌سه‌د له پێشوازیكردنی پۆتندایه، دوای پێشوازیكردنه‌كه، كاتێك پۆتن پلێكانه‌ی فڕۆكه‌كه جێ ده‌هێڵێت، ئه‌سه‌د هه‌وڵ ده‌دات شوێنی بكه‌وێت، به‌ڵام سه‌ربازێكی رووسی رێگه‌ی پێنادات و ئه‌سه‌دیش سه‌ری ره‌زامه‌ندی بۆی ده‌له‌قێنێت و پۆتنیش به ته‌نیا و به‌بێ ئه‌سه‌د سه‌ری رێ ده‌گرێت.
ئه‌و گرته ڤیدیۆیه له‌كاتێكدا گیراوه، كه ئه‌مڕۆ 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2017 ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی رووسیا به سه‌دانێك گه‌یشته سووریا و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ سووریا، پۆتن رایگه‌یاند، دوای هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له سووریا كه بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ به‌رده‌وام بوو، مۆسكۆ و دیمه‌شق توانییان رێكخراوی داعش له سووریا له‌ناو ببه‌ن.
پۆتن جه‌ختیشی كرده‌وه، وێڕای بڕیاری رووسیا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا، به‌ڵام رووسیا بۆ له‌مه‌ودوا بنكه‌ی سه‌ربازی حمێمیم له پارێزگای لازقیه و دامه‌زراوه‌ی ده‌ریاوانی ته‌رتوس به‌به‌رده‌وامی به‌كاریان ده‌هێنێت.
دوای مانه‌وه‌ی پۆتن بۆ ماوه‌ی ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێك له سووریا، به سه‌ردانێك گه‌یشته وڵاتی میسر و له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه. توركياش وڵاتێكی دیكه‌یه كه له خشته‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه بڕیاره پۆتن له‌و گه‌شته‌یدا سه‌ردانی بكات.