چه‌ند رێنماییه‌كی به په‌له و گرنگ له هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه بۆ شۆفێران
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و ئه‌گه‌ری به‌فربارین له سه‌نته‌ری شاره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر، چه‌ند خاڵێك وه‌ك رێنمایی ده‌داته شۆفێران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، پێشبینی ده‌كرێت له 48 كاتژمێری داهاتوو، بارسته هه‌وایه‌كی سارد روو له هه‌رێمی كوردستان بكات و له ئه‌مشه‌وه‌وه كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ستپێده‌كات.
هاتووچۆ هه‌ولێر، ئاماژه به راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوومه‌له‌رزه و كه‌شناسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و شه‌پۆله‌ی سه‌رما، سه‌ره‌تا به باران ده‌ستپێده‌كات دواتر بۆ به‌فر ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌فربارینه‌كه سه‌نته‌ری شاره‌كانیش بگرێته‌وه به شاری هه‌ولێریشه‌وه تاكو 24 كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتريش سه‌رماكه ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێته هۆی شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌ك له هه‌ندێك ناوچه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی شۆفێران و هاووڵاتییان، ئه‌م چه‌ند خاڵه وه‌ك رێنمایی بڵاوده‌كاته‌وه:
- تیژڕۆیی نه‌كردن و لێخورین به‌خێراییه‌ك كه كه‌متر بێت له‌وه‌ی به‌هێماكانی هاتووچۆ دیاریكراوه، چونكه تیژڕۆیی ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدان كۆنترۆڵ.
- به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاست و مه‌ودای بینین، سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسیيه‌كان زوو نابینرین، بۆیه واچاكتره جگه له‌تیژڕۆیی نه‌كردنه‌كه، شوفێران ئاستی ته‌ركیزیان به‌رز بێت و جگه له شۆفێرییه‌كه، خۆیان به شتی دیكه خه‌ریك نه‌كه‌ن.
- له‌كاتی چوون و گه‌شتكردن بۆ ناوچه شاخاويیه‌كان، پێویسته زنجیر له تایه‌كانیان بده‌ن و له ناوه‌ندی شه‌قامه‌كان ده‌رنه‌چن و نه‌چنه سه‌ر شۆڵده‌ره‌كان ته‌نانه‌ت بۆ وینه‌گرتنیش.
- له‌كاتی درووستبوونی شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌ك، ده‌بێت خێراییه‌كان له نێوان 30 تاكو 50 بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تووشی مه‌ترسیيه‌ك بوون، تووشی برێككردنی له‌ناكاو نه‌بنه‌وه، كه ده‌بێته هۆی هه‌ڵخلیسكانیان.
- واچاكتره له حاڵه‌تی پێویست نه‌بێت سه‌فه‌ری ناوچه شاخاوییه‌كان نه‌كرێت، تاكو كه‌شه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه، چونكه مانه‌وه له ناوچه‌ی شاخاوی و داخرانی رێگا‌كان، مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ژیانیان.
- به‌ر له ده‌رچوون وسه‌فه‌ركردن به ئۆتۆمبێل، ته‌نانه‌ت بۆ مه‌ودا نزیكه‌كانیش، پێویسته دڵنیابن له باشی كاركردنی سیسته‌می پاككردنه‌وه‌ی جامه‌كانی ئۆتۆمبێل، پیویسته لاستیكی ماسیحه‌كان باش بن.
- له‌كاتی به‌فربارین و ته‌مدا، پیویسته گڵۆپی ته‌م دابگیرسێنن ته‌نانه‌ت له‌كاتی رۆژیشدا، چونكه چه‌ند گرنگه ببینیت، ئه‌وه‌نده‌ش گرنگه بینراو بیت.