شێوازی سێكسكردن له‌گه‌ڵ كچانی رووسیا بۆ یاریزانه‌كانی ئارجێنتین روون ده‌كرێته‌وه
پێش هاتنی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا نامیلكه‌یه‌كی له شێوه‌ی په‌رتووكێكی بچووك تایبه‌ت به یاریزانه‌كانی تانگۆ بڵاو كردۆته‌وه.
له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م نامیلكه‌یه‌كه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی شێوازی سێكسكردن بۆ یاریزانه‌كانی ئارجێنتینا له‌گه‌ڵ كچانی رووسیا ڕوون كردۆته‌وه.
له نامیلكه‌كه‌دا هه‌موو شتێك له باره‌ی دابونه‌ریت و كلتووری وڵاتی رووسیا بۆ یاریزانه‌كانی تانگۆ شێ كراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت یاریزانه‌كان له شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانی رووسیاش ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه بڕیاره مانگی داهاتوو له رووسیا مۆندیال ده‌ستپێبكات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا له سیمینارێكی تایبه‌ت ئه‌م نامیلكه‌یه‌كی پێشكه‌شی یاریزانه‌كان كردووه و به‌شێوه‌ی ئۆنلاینیش سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی تانگۆ خوێندوویانه‌ته‌وه.
له‌و نامیلكه‌یه‌دا باسی ئه‌وه كراوه كه یاریزانانی تانگۆ به‌ختیان هه‌یه كاتێك مۆندیال له وڵاتێك به‌ڕێوه ده‌چێت كه پڕیه‌تی له ژن و كچی جوان، به‌ڵام له پێناو دووركه‌وتنه‌وه له ڤایرۆس و تووشبوون له نه‌خۆشی هه‌موو رێنماییه‌ك بۆ یاریزانه‌كانی تانگۆ خراوه‌ته ڕوو.
له نامیلكه‌كه‌دا باسی ئه‌وه كراوه كه كچانی رووسیا ڕقیان له‌و جۆره پیاوانه‌یه كه ڕه‌شبینن و هه‌میشه داخ بۆ رابردوو ده‌خۆن و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی بیر ده‌كه‌نه‌وه و پرسیاری دووباره له به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
له نامیلكه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه كچانی رووسیا له رووخسار و به‌ژن و باڵا زۆر سه‌رنجڕاكێش و جوانن، به‌ڵام بابه‌تی سێكس لای كچانی رووسیا زۆر تایبه‌ته و نابێت له شوێنی گشتی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ سێكس بكه‌یت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، لیۆنێل مێسی كاتێك ئه‌م نامیلكه‌یه‌ی خوێندۆته‌وه تووشی شۆك بووه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا له پێناو بردنه‌وه‌ی جامی جیهان و به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی هه‌موو رێگه‌یه‌كی گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به دۆخێكی ده‌روونی باش و به ئاستێكی جێگیر و به‌رز به‌ره‌و بردنه‌وه‌ی مۆندیال هه‌نگاو بنێن.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له مۆندیالی 2018ـی رووسیا كه‌وتۆته گرووپی چواره‌م و شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی ئایسله‌ندا، نێجیر و كرواتیا یاری ده‌كات.