له توركيا ناهێڵن باڵيۆزه ده‌ركراوه‌كه‌ى ئيسرائيل بچێته هۆڵى VIP و وه‌ك گه‌شتيارێكى ئاسايى ده‌يپشكنن
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزى ئيسرائيل، (ئيتان نائيه)، خاكى توركياى به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ى خۆى به‌جێهێشت. داواكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركياى جێبه‌جێكرد بۆ ده‌رچوون له خاكى توركيا.
ئه‌و باڵيۆزه ئيسرائيلييه له فڕۆكه‌خانه‌ى "ئه‌تاتورك" له ئه‌سته‌نبوڵ به فڕۆكه‌يه‌كى گشتيى هێڵى ئاسمانى گه‌شتى كرد. بێ ئه‌وه‌ى رێگه‌ى پێ بدرێت بچێته هۆڵى (VIP) و ناچار وه‌ك هه‌ر گه‌شتيارێكى ئاسايى گه‌شته‌كه‌ى كرد. پێش ئه‌وه‌ى بچێته ناو فڕۆكه‌كه‌ش پشكنينى بۆ كرا.
رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، داواى له باڵيۆزى ئيسرائيل كرد، به زوويى توركيا به‌جێ بهێڵێت، بگه‌ڕێته‌وه ئيسرائيل.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ش، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، كونسوڵى گشتيى ئيسرائيل له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌بێت توركيا به‌جێ بهێڵێت.
ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ى توركيا دواى ئه‌وه هاتن، كه ته‌نيا له دوو رۆژى هه‌فته‌ى رابردوودا، هێزه ئيسرائيلييه‌كان زياتر له (60) هاووڵاتى مه‌ده‌نى و خۆپيشانده‌رى فه‌له‌ستينيان كوشت و زياتر له (2000) هاووڵاتى ديكه‌شيان به فيشه‌ك بريندار كرد.
توركيا به توندى ره‌خنه‌ى له ئيسرائيل گرت و رايگه‌ياند، ئيسرائيل هێزى نابه‌رابه‌رى له دژى مه‌ده‌نييه‌كانى فه‌له‌ستين به‌كارهێناوه.
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى ئيسرائيل رۆژى دوو شه‌ممه‌ى رابردوو ئه‌نجامى داوه، كۆمه‌ڵكوژييه و ئيسرائيل ده‌وڵه‌تێكى تيرۆريستييه.
حكومه‌تى توركيا سێ رۆژ ماته‌مينى بۆ گيانى ئه‌و هاووڵاتييه فه‌له‌ستينيانه راگه‌ياند، كه له كاتى خۆپيشانداندا به ده‌ستى سوپاى ئيسرائيل گيانيان له‌ده‌ستدابوو.
توركيا هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ركردنى باڵيۆزى ئيسرائيل له وڵاته‌كه‌ى، باڵيۆزى خۆيشى له ئيسرائيل و ئه‌مريكا بانگ كرده‌وه.
هه‌روه‌ها توركيا داواى له وڵاتانى ئيسلامى كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ينى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به په‌له ئه‌نجام بده‌ن.
ئيسرائيل ره‌خنه‌ى له‌و هه‌ڵوێستانه‌ى توركيا گرت و رايگه‌ياند، ئه‌و مامه‌ڵه‌يه‌ى توركيا شياو نييه. ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه هات، كه ميدياى توركيا، باڵيۆزى ئيسرائيلى پيشان دا كه وه‌ك كه‌سێكى ئاسايى نۆره‌ى گرتووه له فڕۆكه‌خانه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئيسرائيل، كونسوڵى گشتيى توركياى له وڵاته‌كه‌ى ده‌ركرد و داواى كرد بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره.
ئه‌م قه‌يرانه‌ى له نێوان توركيا و ئيسرائيل سه‌رى هه‌ڵداوه به خراپترين گرژى نێوان توركيا و ئيسرائيل هه‌ژمار ده‌كرێت له 2010ه‌وه دواى ئه‌وه‌ى سوپاى ئيسرائيل هێرشيكرده سه‌ر كه‌شتييه‌كى فرياگوزارى تايبه‌ت به هاوكارى مرۆيى بۆ كه‌رتى غه‌ززه و 10 چالاكوانى مافى مرۆڤى توركياى كوشت، هه‌ردوو وڵات ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانيان دابه‌زاندبوو، تا له 2016 ره‌وشه‌كه‌يان ئاساييكرده‌وه.
سه‌رچاوه: عربى پوست
ئ.ر