"كاتی ئەوە ھاتووە عێراق تەڵاق بدەین"

"بەغدا رێز لە داواكانی گەلی كوردستان ناگرێت"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كاتی ئەوە ھاتووە "كورد دەوڵەوتی عێراق تەڵاق بدات و لە پرۆسەی سیاسی عێراق بكێشتەوە".

عادل نووری، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24 ی راگەیاند: "لیژنەی دارایی پەرلەمان بڕی 800 ملیۆن دۆلاریان بۆ پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق زیادکردووە، بەڵام ئەو بڕە پارەیە زۆرکەمە و ناکرێت دانوستاندن لەسەر بڕە پارەیەکی وابکەین".

گوتیشی: "پێویستە کورد لە پرۆسەی سیاسی عێراق بکشێتەوە و چیدیکە لەگەڵ عێراقێك نەبێت، کە رێز لە ئیرادەی هەرێمی کوردستان نەگرێت".

ئاماژەی بەوەشدا: "دەبێ سەرۆك کۆمار و وەزیرانی کورد لە حکوومەتی بەغدا رۆڵ بگێڕن و رێگەنەدەن کورد لە بەغدا پەراوێزبخرێت".

عادل نووری دەشڵێت: "ئێمە ھیچ دڵسۆزێكمان نییە و پێویستە ئەو دەوڵەتەی كە پێی دەگوترێ دەوڵەتی عێراق سێ بەسێ تەڵاقی بدەین".

ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرۆژەیاسای بودجە كۆبووەتەوە و چەند ماددەیەکی دیکەی پرۆژە یاساکەش پەسندکراوە و تائێستاش داواكانی كورد لە پڕۆژە یاساكە جێگیر نەكراون.

H.M