دهۆك ئامادهكاری بۆ پێشوازی له گهشتیارانی پشووی سهری ساڵ دهكات
K24 – دهۆك:
نزیکەی نیو ملیۆن گەشتیار لە ناوەڕاست و باشووری عێراقهوه لە بۆنەكانی ئەمساڵ هاتوونەتە پارێزگای دهۆک.
بەڕێوبەرایەتی گەشتیاری پارێزگاکە لە پلانیدایە بۆ سەری ساڵی نوێ پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران بکات و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکارییان کردووە.
ههر لهو چوارچێوهیهدا، دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان بە ھاوکاری ھۆتیل و مۆتیل و شوێنە گەشتیارییەکان ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ پیشوازیکردنی گەشتیاران لە رۆژانی پشووی سهری ساڵدا.
کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتیش ئاھەنگ و ئۆفەری تایبەتیان بۆ ھاووڵاتیان لە شەوی سەری ساڵ ھەیە.