تاجه گوڵینه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا لاده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ند هه‌ڵسووڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌و تاجه گوڵینه‌یه له‌سه‌ر گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا لاده‌ده‌ن، كه له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێنراوه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كێك له دواوه‌ی كامێراكانه‌وه له باره‌ی ئه‌و تاجه گوڵینه‌وه ده‌دوێت و ده‌ڵێت: "هه‌ر فڕێیده‌ن"، دواتریش گۆڕه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا گوڵاوپرژێن ده‌كه‌نه‌وه.
دواجار ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری دانانی ئه‌و تاجه گوڵینانه ده‌كه‌ن، جارێكی دیكه تاجه گوڵینه‌كه ده‌هێننه‌وه و له پشته‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ی داده‌نێنه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ سه‌ردانی گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فای كرد و له وته‌یه‌كیشیدا، باسی له‌و ده‌ستكه‌وتانه كرد كه له ئه‌نجامی به یه‌كه‌وه كاركردن و یه‌كڕیزییه‌وه به دیهاتوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، راپه‌ڕینی 1991 و ده‌ستووری عێراقی به نموونه هێنایه‌وه.
نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، رۆژی 19ی ئایار/ مایۆی 2017، له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له گردی زه‌رگه‌ته به خاك سپێردرا.