له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره په‌رله‌مانتاره كورده‌كان به‌غدايان به‌جێهێشتووه
K24 – هه‌ولێر:
زۆرينه‌ى ره‌هاى په‌رله‌مانتار و به‌ڕێوبه‌ره گشتييه‌كانى كورد له به‌غدا ئه‌مڕۆ نه‌چوونه‌ته سه‌ر كاره‌كانيان به هۆى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌رانى كورد له دانيشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌شدارى ناكه‌ن به هۆى ئه‌وه‌ى گه‌ڕاونه‌ته‌وه كوردستان بۆ به‌شداريكردن له ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى.
سايته عێراقييه‌كان ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، كه ئه‌ميندارى گشتى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران سه‌ڵاح زه‌نگه‌نه كه كورده له ريزى ئه‌وانه‌يه نه‌چووه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ى.
ئه‌مه له كاتێكدايه زۆرێك له فه‌رمانگه عێراقييه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌يان كردووه، هه‌ر كارمه‌ندێكيان ده‌وام نه‌كات و بچێت ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بدات له كاره‌كه‌ى دوور ده‌خرێته‌وه.