ئه‌مشه‌و كلاسیكۆی دۆستانه به‌ڕێوه ده‌چێت
بڕازیل كه یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده بوو گه‌یشتنی به مۆندیالی رووسیا مسۆگه‌ر كرد، له دووه‌م یاری ئاماده‌كاریدا رووبه‌ڕووی ئینگڵاند ده‌بێته‌وه.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێر له یاریگه‌ی وێمبلی له له‌نده‌ن، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند له نێوخاكی خۆی میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بكات.
سه‌ماكاره‌كانی به‌رازیل، له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی تیتی راهێنه‌ر به ساته مێژووییه‌كانی تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره‌ی هه‌یه له كۆی 16 یاریدا 13 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
تیتی دوای دۆنگا له یۆلیۆی2016 بووه راهێنه‌ر و توانی بڕازیل ببوژێنته‌وه كه له كۆپا ئه‌مریكی سه‌ده بۆ یه‌كه‌مجار له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1987 له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان دوورخرایه‌وه.
بڕازیل ئه‌م یارییه به‌بێ نێیمار و ویلیان ئه‌نجام ده‌دات و كۆتینۆش كه له یاری رابردوو به‌رامبه‌ر ژاپۆن ئاماده نه‌بوو، بۆ ئه‌م یارییه بانگهێشتكراوه.