پارتی ھەنگاوەكانی پێكھێنانی حكوومەت دەست پێدەكات
K24 - ھەولێر
بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەکات.
میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویکردووەتەوە بڕیارە ئەمڕۆ، شاندێکی پارتی سەردانی یەکێتی بكات لە مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە لە سلێمانی و لەو کۆبوونەوەیەدا دوا پێشهاتەکانی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە، نەسرەدین مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە کوردستان24ی راگەیاند "ئەمڕۆ پێشوازى له شاندهكه دهكهين و بۆچوونى خۆمان له بارهى پرسى پێكهێنانى كابينهى نوێى حكوومهت دهخهينهڕوو".
ھ.م