ئه‌نقه‌ره: پشتيوانى سياسى و ميديايى يه‌په‌گه قبوڵ ناكه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا، ئيبراهيم كالن، ره‌خنه‌ى له سياسه‌تى ئه‌مه‌ريكا له باره‌ى يه‌په‌گه و په‌يه‌ده‌وه گرت و رايگه‌ياند، پشتيوانى سياسى و ميديايى يه‌په‌گه قبوڵ ناكه‌ين.
ئاژنسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ بڵاويكرده‌وه، کاڵن لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا گوتی: "چاوه‌ڕوانین نه‌خشه‌ڕێگای منبج به‌و شێوه‌یه‌ی پلانی بۆ دانراوه و بێ هیچ دواكه‌وتنێك، جێبه‌جێ بكرێت. نه‌خشه‌ڕێگای منبج رێككه‌وتنێكی گرنگه، ئێمه پابه‌ندین پێیه‌وه و ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌نجامیده‌ده‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی هاوكات ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه و په‌یه‌ده‌دا به‌رده‌وامه له تێكه‌ڵیی، بۆ ئێمه سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانییه‌كی جدییه".
كاڵن لە درێژەدا گوتی: "له‌لایه‌كه‌وه جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ڕێگای منبج و له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رده‌وامیدان به پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره پشتیوانییه‌ك له‌رووی چه‌كه‌وه، هه‌موو هاوكارییه‌كی دارایی، پاڵپشتیی سیاسیی و پشتیوانیی میدیایی به یه‌په‌گه و په‌یه‌ده، مایه‌ی قبووڵ كردن نییه".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کاڵن باسی لە رێککەوتنی 12 خاڵی چاودێریی له ئیدلب کرد و گوتی: "په‌یوه‌ست به ژماره‌كان نا، به‌ڵام له‌رووی پشتیوانییكردنه‌وه له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بین له هاویشتنی هه‌نگاوی پێویست. (له ئیدلب) هه‌ریه‌ك له میت، سوپای توركیا، هێزه تایبه‌ته‌كان به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ رووسه‌كاندا، له بابه‌ته‌كانی چۆنێتیی پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی له چه‌ك داماڵراو به قووڵایی 15 تا 20 كیلۆمه‌تر، چۆنێتیی ده‌ركردنی پێكهاته تیرۆریستییه‌كان لێره یان ناچالاككردنیان و چه‌ك پێدانانیان، له رووی مه‌یدانییه‌وه كارده‌كه‌ن".
سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی وڵات كاڵن گوتی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه له‌لایه‌ن میت و ده‌زگا ئه‌منییه په‌یوه‌ندییداره‌كانمانه‌وه دژی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ئه‌نجامده‌درێن، به مكووڕییه‌وه درێژه‌یان ده‌بێت. كام رێكخراوی تیرۆریستیی، چ شێوازێك به‌كارده‌هێنێت با به‌كاریبهێنێت، له‌گه‌ڵ كێدا له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا كارده‌كات با بیكات، هه‌رگیز ئه‌و تاوانانه‌ی دژی توركیا ئه‌نجامیانداوه، بێ وه‌ڵام و سزا نامێنێته‌وه".
ئەو گوتەبێژە جەختی لەوە کردەوە کە هەرگیز لە تیرۆریستان خۆش نابن و گوتیشی: "هاوشێوه‌ی رووداوه‌كه‌ی رێحانڵی، ئه‌گه‌ر ساڵێك دواتر، سێ ساڵ دواتر یان پێنج ساڵ دواتر بێت، ئه‌وانه‌ی تاوانیان دژی توركیا ئه‌نجامداوه، به دڵنیاییه‌وه و بێ هیچ گومانێك، ده‌برێنه به‌رده‌م دادگا. ئه‌مه هۆشدارییه‌كی روون و ئاشكرایه بۆ سه‌رجه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان كه ده‌مانه‌وێت گوزارشتی لێبكه‌ین".