فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دانیشتنی سبەی بڕیاریدا

راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

K24- هەولێر:

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، سبەی بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە، دوابەدوای کۆبوونەوەی شەوی 27/26-07-2020 لە نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان  بەئامانجی  سازاندنی زەمینەیەکی سیاسی گونجاو و لەبار لەنێوان سەرجەم ھێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، فراکسیۆنەکەمان بریاریدا بەشداری دانیشتنی ژمارە 6ی رۆژی 27-07-2020 ی پەرلەمانی کوردستان بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتی، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دواخرا، دوا بە دوای ئەوەش، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ئەنجامدا و زەمینەسازیی بۆ دانیشتنەکە کرا.