به‌هۆی سووكایه‌تیكردن به 2 ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید، زێدان له ده‌ركردن نزیك بۆته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه به‌هۆی 2 یاریزانی ریال مه‌درید، زینه‌دین زێدان له ده‌ركردن نزیك بۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زێدان دژایه‌تی دوو ئه‌ستێره و به‌هره‌مه‌ندی یانه‌كه‌ی ده‌كات، له یارییه‌كان سووكایه‌تییان پێ ده‌كات و نایه‌وێت ده‌ربكه‌ون و شوێنی خۆیان له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه بكه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید به‌هۆی ماركۆ ئاسێنسیۆ و دانی سیبایۆس له زینه‌دین زێدان توڕه‌بووه و چه‌ندان جارێش له باره‌ی ئه‌و دوو یاریزانه كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تیان كردووه، به‌ڵام زێدان له په‌راوێزخستنیان به‌رده‌وامه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه زێدان هیچ ده‌رفه‌تێكی ئه‌وتۆی به سیبایۆس نه‌داوه تا توانای خۆی ده‌ربخات، له یاری رابردووش به‌رامبه‌ر لیگانیس ته‌نیا 19 چركه به‌شداریی كرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك سووكایهتیكردنێك به‌و یاریزانه لێكدرایه‌وه.
ماركا ئه‌وه‌شی نووسیوه: پێرێز سه‌ری له زێدان سووڕماوه و لێی توڕه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاسێنسیۆ له كلیلی سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه، كه‌چی وه‌ك پێویست ده‌رفه‌تی پێ نادات و له سه‌رجه‌م پرێس كۆنفرانسهكانیش له باره‌ی ئه‌و یاریزانه پرسیار ئاراسته‌ی زیزۆ كراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، گاریس به‌یلیش به‌هۆی په‌راوێزخرانی له زێدان توڕه‌یه و پێشتریش ئیسكۆش نێوانی له‌گه‌ڵ زێدان خۆش نه‌بووه، وه‌رزی رابردووش خامیس رۆدریگێز به بڕیاری زیزۆ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێهێشت و به‌شێوه‌ی خواستن روویكرده بایرن میونشن، به‌بێ رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا، ده‌ركردنی زێدان مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ستێره كۆلۆمبیاییه‌كه بۆ ریال مه‌درید.