ئه‌و 6 یانه‌یه‌ی كه‌ هێشتا تامی شكستیان نه‌كردووه‌

ئه‌مشه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر شكستی یه‌كێكیان له‌ ئارادایه‌

کێبڕکێ و ململانێکردن لە خولە جیا جیا و گەورەکانی ئەورووپا بە تایبەتیش لە پێنچ خولەکەدا بەردەوامە، 6 یانه‌ هه‌یه‌تا ئێستا تامی دۆران و شکستی نەکردووە.

 لە خولی ئیسپانی ھەموو یانەکان دووچاری شکست بونەتەوە تەنھا دوو تیپ نەبێت, لێرەدا باسی ئەو یانانە دەکەین. کە تا ئێستا تووشی دۆڕان نەبوونە.

1ـ بارسێلۆنا، دوای تێپەربوونی 12 گەڕ لە کێبڕکێکانی لالیگای ئیسپانی, کەچی بە ھھیچ شێوەیەک تاَڵاوی دۆڕانی نەچەشتووە, بەلکو لە 11 یارییدا بردنەوەی تۆمار کردووە, تەنھا یەک یەکسان بوونی ھەیە.

2- ڤاڵێنسیا، لە خانەی دووەمی ریزبەندیەکەدایە، شوێنپێ ھەڵگری بارسێلۆنایە لە لالیگا، لە 12 گەڕی رابردوو تووشی دۆران نەھاتووە، لە 9 یارییدا براوە بووە و 3 گەڕیشی بە یەکسان بوون کۆتای پێھێناوە.

3- ناپۆلی، له‌ سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا دووچاری ھیچ دۆڕانێک نەھاتووە، دوای تێپەربوونی 13 گەر 11 یاری بردۆته‌وه‌ و دوو یەکسان بوونیشی ھەیە.

4- ئینته‌ر میلان، هاوشێوه‌ی ناپۆلی له‌ سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا تامی ھیچ شکستێکی نەکردووە، لە لە کاتێکدا لە 10 یاری براوە بووە و لە 3 یارییش یەکسان بووە.

5- مانچێستەر سیتی، 12 یاری پرێمەرلیگی به‌بێ شكست تێپه‌ڕ كردووه‌، 11 یاریی بردۆتەوە و 1 یارییش یەکسان بووە.

6- پاریس سانجێرمان، تاکە یانەیە لە لیگا وەنی فرەنسا تووشی دۆران نەھاتووە، دوای تێپەربوونی 13 گەڕی یارییەکان، لە 11 یاریی سه‌ركه‌وتووه‌ و 2 یاریش یەکسان بووە.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم