قەتەر داوای گفتوگۆی جددی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات

دژی دابەشکردنی خاکی سووریایە

K24 - ھەولێر

تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر لە گوتارێکدا داوای لە حکومەتی ناوەندی بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بە زووترین کات گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دەست پێبکەن.

لەلایەکی دیکەوە میری قەتەر جەختیکردەوە، وڵاتەکەی بە هەموو شێوەیەک دژی دابەشکردنی خاکی سووریایە، لەگەڵ ئەوەشدا هیواخواست لە سووریای نوێ مافی تەواوی پێکهاتەکان پارێزراو بێت.

ئەمە لە كاتێكدایە حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە فەرمی ئامادەیی خۆی دەربڕیووە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوەی دەستووری عێراق بە مەبەستی چارەسەری كێشەكان.