پێشمه‌رگه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانى ديموكرات و كۆمه‌ڵه راده‌ستكرانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دواى كوژرانى دوو هاووڵاتى و برينداركردنى دوو هاووڵاتى ديكه‌ى سنوورى باڵه‌كايه‌تى، له لايه‌ن پێشمه‌رگه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تكێشانه‌وه، خه‌ڵكى ناوچه‌كه ژماره‌يه‌ك پێشمه‌رگه‌يان ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو.
ئه‌مڕۆ به نێوه‌ندگيرى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان و به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى هه‌ردوولايه‌نى حزبى ديموكراتى كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تكێشانى ئێران و كه‌سوكارى قوربانييه‌كان، پێشمه‌رگه‌كان رزگار كران و راده‌ستى لايه‌نه‌كانيان كرانه‌وه.
شه‌وى رابردوو، ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى به مه‌به‌ستى ده‌ربڕينى ناڕه‌زايه‌تى كۆببونه‌وه و باره‌گاى ئه‌و لايه‌نه رۆژهه‌ڵاتيانه‌يان له سنووره‌كه‌دا سووتاند، كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له‌وێ باره‌گايان داناوه و بانگه‌شه‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕى چه‌كدارى له دژى ئێران ده‌كه‌ن.
يه‌كێك له‌و پێشمه‌رگه ده‌ستبه‌سه‌رانه‌ى ديموكرات قسه‌ى بۆ كوردستان 24 كرد و رايگه‌ياند، ئێمه ماوه‌ى چوار ساڵه له‌م سنووره‌ين و هيچ كێشه‌يه‌كمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ناوچه‌كه نييه.