به ڤيديۆ.. له سۆران رووداوێكى هاتوچۆ پێنج قوربانى لێكهوتهوه
K24 – سۆران:
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شارۆچكه‌ى سۆران ئۆتۆمۆبێلێک خۆی کێشا بە ژماره‌يه‌ك هاووڵاتيدا و له ئه‌نجامدا منداڵێك و دوو ئافره‌ت ده‌ستبه‌جێ گيانيان له‌ده‌ستدا و منداڵ و ئافره‌تێكى ديكه به سه‌ختى بريندار بوون.
په‌يامنێرى (كوردستان24)، ته‌يفور محه‌ممه‌د رايگه‌ياند، رووداوه‌كه له شوێنێکی یاری منداڵان لە دووسایدی جوندیان روويداوه.
گوتيشى: ئۆتۆمۆبێلێک لەجۆری سۆرینتۆ كۆنترۆڵى له‌ده‌ستداوه و خۆی کێشاوه بەناو خەڵکدا.
روونيشيكرده‌وه، له‌و رووداوه‌دا ئافرەت و مناڵێکیش بەسەختی برینداربوونه و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر كراوون.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئۆتۆمبێله‌كه خۆی بەچەند ئۆتۆمۆبێلی دیکەدا کێشاوە، بەپێی زانیاری پۆلیسی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمۆبێلەکە بەخێراییەکی زۆر هاتووەو خۆی بەناو قەرەباڵغیەکدا کێشاوە.
هاوکات بەپێی زانیاری فریاکەوتنی سۆران بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیان باری تەندروستیان ناجێگیرە.