به‌رلين زانيارييه‌كى نوێى له باره‌ى دۆسييه‌ى كچه ئێزدييه‌كه بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانى ئه‌ڵمانيا به دواداچوون بۆ دۆسيه‌ى ئه‌و كچه ئێزدييه ده‌كه‌ن، كه به هه‌ڵكه‌وت له ئه‌ڵمانيا چاوى به‌و داعشه كه‌وتبوو، كه رفاندبووى.
به‌رپرسانى شارى فۆرتمبێرگ له تويته‌ر بڵاويان كردووه‌ته‌وه، ده‌زگاكانى پۆليس ده‌ستيان به لێكۆڵينه‌وه له‌و حاڵه‌ته كردووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كچه ئێزدييه‌كه له ئه‌ڵمانيا نييه، نه‌توانراوه پرسيارى لێ بكرێت.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، گوته‌بێژى داواكارى گشتيى فيدراڵى ئه‌ڵمانیا، له لێدوانێكدا بۆ فرانس پرێس، رايگه‌ياندووه، لێكۆڵينه‌وه له‌و پرسه ده‌ستيپێكردووه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه ناسنامه‌ى ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستنيشان بكرێت.
پێشتر كچێكى ئێزدى به ناوى ئه‌شواق حه‌ميد رايگه‌ياندبوو، له شارۆچكه‌يه‌كى هه‌ڵكه‌وتوو له دوورى په‌نجا كيلۆمه‌تر له شارى شتۆتگارتى ئه‌ڵمانى ئه‌و كه‌سه‌ى بينيوه كه داعش بووه و پێشتر رفاندوويه‌تى.
ئه‌شواق، له ته‌مه‌نى 15 ساڵى و چوار ساڵ به‌ر له ئێستا له سه‌روبه‌ندى په‌لامارى داعش بۆ سه‌ر شنگال كه‌وتووه‌ته ده‌ست چه‌كدارانى داعش و به 100 دۆلارى ئه‌مه‌ريكى فرۆشراوه‌ته كه‌سێك به ناوى ئه‌بو هومام.
دواتر ئه‌شواق به چه‌له‌نگى خۆى توانيويه‌تى له ده‌ست داعش رابكات و خۆى بگه‌يه‌نێته سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه و دواتر له 2015دا له چوارچێوه‌ى پرۆگرامێكى مرۆييدا وه‌ك په‌نابه‌ر گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌ڵمانيا.
دواى ئه‌وه‌ى سێ ساڵ له ئه‌ڵمانيا ژياوه، ئه‌شواق فێرى زمانى ئه‌ڵمانى بووه و كارێكى ده‌ستكه‌وتووه و به رێكه‌وت له نزيك فرۆشگه‌يه‌كدا رفێنه‌ره‌كه‌ى خۆى ناسيوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، رفێنه‌ره‌كه‌ى به ناوى خۆيه‌وه بانگى كردووه و به ئه‌ڵمانى له‌گه‌ڵى دواوه و هه‌راسانى كردووه.
ئه‌شواق رايكردووه له ده‌ستى و ئيداره‌ى كه‌مپه‌كه‌ى ئاگادار كردووه‌ته‌وه و دواتر پۆليس پێيان راگه‌ياندووه، ناتوانن هيچى بۆ بكه‌ن، چونكه ئه‌و وه‌ك په‌نابه‌ر تۆمار كراوه. ئه‌مه‌ش واى لێكردووه بڕيار بدات بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر