مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه له عێراق پێداگری له داوایه‌كی پێشووی ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، رێبه‌ری باڵای شیعه له عێراق، دووپات له هه‌ڵوێستی رابردووی خۆی ده‌كات بۆ ده‌رچوونی عێراق له‌و قه‌یرانه‌ی تێیكه‌وتووه و داوا ده‌كات هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت.
مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، باشترین رێگه‌چاره بۆ ده‌رچوون له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی ئێستا، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/1/2020 خۆپیشاندان له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق ده‌ستیپێكرده‌وه و رێگه سه‌ره‌كییه‌كان داخراون، هاوكات باره‌گای حزبی بزووتنه‌وه‌ی وه‌فاش له كوفه سووتێنراوه.
له به‌غداش خۆپیشانده‌ران رێگه‌ی محه‌مه‌د قاسم و پرده‌ی نه‌هزه و رێگه‌كانی نزیك به‌نزیخانه‌ی گه‌یلانیان داخستووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ن به گازی فرمێسك رژێن و بۆمبی ده‌نگی، تا ئێستاش زیاتر له 14 خۆپیشانده‌ر له به‌غدا برینداربوونه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه سبه‌ی دووشه‌ممه 20/1/2020 ئه‌و مۆڵه‌ته كۆتایی دێت كه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی ناسریه به حكومه‌تی عێراق دراوه.
ئ. م