له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق قوتابیانی زانكۆ چوونه پاڵ خۆپیشانده‌رانی مانگرتوو
K24 – هه‌ولێر:
قوتابیانی زانكۆ له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق، په‌یوه‌ستی خۆپیشاندانه‌كان بوون و داوایان كرد، كۆتایی به توندوتیژییه‌كان دژ به خۆپیشانده‌ران بهێنرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌زاران قوتابی زانكۆ له شاری به‌غدا چوونه ریزی خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر و ئیدانه‌ی توندوتیژییه‌كانیان له دژی خۆپیشانده‌رانی نه‌جه‌ف كرد.
هه‌روه‌ها له به‌سره، زیقار و نه‌جه‌ف، قوتابیانی زانكۆ چوونه پاڵ خۆپیشانده‌ران و روویان له‌و گۆڕه‌پانانه كرد، كه مانگرتنیان تێدا راگه‌یه‌ندراوه.
دوێنێ له نه‌جه‌ف رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له نێوان لایه‌نگرانی سه‌در و خۆپیشانده‌ران روویدا. له ئاكامدا هه‌شت كه‌س كوژران و زیاتر له 100 كه‌سی دیكه بریندار بوون.